به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌  ئاشلی بارتی له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مریكا دەکشێتەوە

0
102
ئاشلی بارتی

SNN Sport

ئاشلی بارتی ئوسترالی پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی خانمانی پیشه‌گه‌ری تێنسی سه‌رزه‌وی، بڕیاریدا له‌ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مریكا بکشێتەوە، کە ئەم پاڵەوانێتییە یه‌كێكە له‌ چوار پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌كەی جیهان كه‌ رۆژی 31 ئابی داهاتوو له‌ سه‌ر یاریگاكانی  (فلاشینگ میدۆز ) له‌ نیویۆرك به‌رێوه‌ده‌چێت ، ئه‌مه‌ش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یەكی فه‌رمیدا ئاشلی بارتی وتی:” من و ستافه‌كه‌م بڕیارماندا گه‌شت نه‌كه‌ین بۆ ئه‌مریكا بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ردوو پاڵه‌وانێتی (سینسیناتی و ئه‌مریكای كراوه‌ ) له‌م ساڵدا “.

هه‌روه‌ها وتی:” شه‌یدای ئه‌و دوو رووداوه‌م ، ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی بریارەكه‌م قورس بوو ، به‌ڵام هێشتا ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆڤید19 و من و ستافه‌كه‌م هه‌ست به‌ ئاسووده‌یی ناكه‌ین له‌م دۆخه‌دا “.

له‌ كۆتاییدا وتی:” هیوای باشتر بۆ یه‌كێتی تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌مریكی ده‌خوازم له‌و دوو پاڵه‌وانێتییه‌ و به‌په‌رۆشه‌وه‌ ده‌ڕوانم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌  له‌ ساڵی داهاتوودا”.

جێی باسه‌ كه‌ پاڵه‌وانێتی سینسیناتی بۆ كوڕان و خانمان گواسترایه‌وه‌ بۆ نیویۆرك بۆ ئه‌وه‌ی له‌ 20 ئاب دا ساز بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this