سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌رخ باس له قۆناغه‌كانی تووشوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات

شه‌رار حه‌یده‌ر
SNN Sport
شه‌رار حه‌یده‌ر جێگری یه‌كه‌می پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و سه‌رۆكی یانه‌ی كەرخ، قۆناغه‌كانی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای ئاشكراكرد.
شه‌رار حه‌یده‌ر له لێدوانێكیدا وتی:” پێش چه‌ند رۆژێكی كه‌م تووشی لوت گیران بوومەوە بە بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانەیەك ده‌ربكه‌وێت كه تووشبوونم به ڤایرۆسی كۆرۆنا دووپات بکاتەوە ، بۆدڵنیابوونی زیاتر پشكنینی تیشكم ئه‌نجامدا و پزیشكه‌كان دووپاتیان كردەوه كه فۆتۆ تیشكییه‌كان تووشبوونم دووپات ناكه‌نه‌وه بە کۆرۆنا، پاشان پشكنینی خوێنم ئەنجامداو و ئه‌نجامه‌كه‌ی نیگه‌تیڤ بوو ” .
هه‌روه‌ها وتی:” یه‌كێك له پزیشكه‌كان داوای لێكردم پشكنین بكه‌م به وه‌رگرتنی سه‌مپڵ، له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه‌ی شاری به‌غداد ئه‌نجاممدا و پاش 2 رۆژ ئه‌نجامه‌كه ده‌ركه‌وت و پۆزه‌تیڤ بوو ، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا ، هیچ نیشانه‌یه‌كی ڤایرۆسه‌كه وه‌كو به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی یاخود له ده‌ستدانی هه‌ستی بۆن و تامكردنم نەبوو ، بۆیه پزیشكه‌كه بڕیاریدا ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكه‌م و من به‌رده‌وامم له سه‌ری له كەرەنتینهی ماڵه‌وه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆسێل: جارێكی تر واژۆ له‌گه‌ڵ نەیمار ده‌كه‌م
2020-07-03 -
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە سێ کەس کوژران
2021-02-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17