قوربانییەکی رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر: هەمیشە قسە بە سلێمانی دەڵێن كەچی ئۆكسجینیش لەوێوە دێت بۆ هەولێری پایتەخت

0
501
وێنه‌ى ئه‌مڕۆى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌ شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN

SNN-  مەودا مستەفا
ئەمڕۆ لەكاتی نەمانی ئۆكسجین ژماریەك هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەكیش لەبەردەم نەخۆشخانەكە دەیوت “بە مردنی دایكم پاداشتی یارمەتییەكانم لە شەڕی داعش درایەوە”.
عەلی موسا، كە ماوەی حەوت رۆژ بوو دایكی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ بەیانی گیانی لەدەستداوە،  دەڵێت: “كاتێک دایكمان هیێناویانەتە نەخۆشخانە دۆخی باش بووە تەنانەت ئەمڕۆش كە نانی بەیانی خوردابوو، زۆر باش بوو كەچی دوای نەمانی ئۆكسجین دۆخی تەندروستی تێكچووە و گیانی لەداستدا، بەڵام من لێرەوە بە بەپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێم “بە مردنی دایكم پاداشتی یارمەتییەكانم لە شەڕی داعش درایەوە”.
وتیشی: “هەموو كات قسە بە سلێمانی دەڵێن كەچی ئۆكسجینیش لە سلێمانی دێت بۆ هەولێری پایتەخت، سەرۆكی حكومەت تۆ دەڵێیت “گەندەڵی ناهێڵم ئەوەتانێ ئەوانەی لە نەخۆشخانەی رزگارین گەندەڵن، ئەگەر ژنەكەی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی رزگاری بە پیاوەكەی بڵێت “یەك كیلۆ گۆشتم بۆ بێنە ناتوانێت بڵێت نایهێنم، بەڵام لە دوێنێوە ئۆكسجین نەماوە، هەر نایەتە نەخۆشخانەش” .
بەپێی بەدواداچوونێكی SNN”دەركەتووە “نزیكەی سێ ساڵە كارگەی دروستكردنی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لەكاركەوتووە، بۆ چاكردنەوەی پێویستی بە 17 ملیۆن دینارە، بەڵام نەكراوە، كەچی ئۆكسجین لە سلێمانییەوە دێت، بۆ هەر تەنكەرێك 5 ملیۆن دینار لەسەر حكومەت دەكەوێـت”.

بۆ زانینی هۆكاری چاكنەكردنەوەی ئەو كارگەیەSNN  پەویەندی كرد بە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام پەیوەندییەكە بەردەست نەبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this