ترەمپ داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات

0
372

SNN

سەرۆکی ئەمریکا داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات، کە ئەگەر ئەو پێشنیازە پەسەندبکرێت، دەبێتە یەکەمجار لە مێژووی ئەمریکادا کە هەڵبژاردن دوابخرێت.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: “دەنگدان لە رێگەی پۆستەوە دەبێتە دەنگدانێکی پڕساختەکاری و ئەنجامەکەی ورد و دروست نابێت”.

وتیشی: “ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە شەرمەزارییەکی گەورە بۆ ئەمریکا، هەڵبژاردن دوابخەن تا ئەوکاتەی خەڵک دەتوانێت بەشێوەیەکی گونجاو، بە ئاسایش و سەلامەتییەوە دەنگبدات”.

ترەمپ کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکانە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی سەرۆکایەتیدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this