لە عێراق 2963 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
166
پشکنینی کۆرۆنا

SNN

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ناوەڕۆکەکەی، پاش پشکنینی 18018 کەس، 2963 هاووڵاتی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون.

هاوکات لە ئامارەکەدا چاکبوونەوەی 2085 کەسی دیکەی راگەیاندووە لە ڤایرۆسەکە و تا ئەمڕۆ 85546 کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە ئەمڕۆ پێنجشەممە 68 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی ئەوانەی تا ئێستا پە ڤایرۆسەکە مردوون، ژمارەیان 4671 کەسە.

ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆی ژمارەی تووشبووانیشی راگەیاندووە کە تا ئەمڕۆ 121263 هاووڵاتیی تووشی کۆرۆنا بوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this