پێکهاتەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری مانچستەرسیتی بڵاو دەبێتەوە

0
1677
ریاڵ مەدرید و مانچستەرسیتی

SNN Sport

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێش چەند رۆژێک لە یاری نێوان مانچستەرسیتی و ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، پێکهاتەی پێشبینیکراوی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاودەکاتەوە.

رۆژنامەکە دوو پێکهاتەی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت لە ئامادەنەبوونی رامۆس زیدان بە یەکێکیان یاری دەکات.

 

پێکهاتەی یەکەم کە 4-4-2 یە:

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگری: میلیتاو، ڤاران، مێندی، کارڤاخال.

ناوەند: کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ، ڤاڵڤێردی.

هێرشبەران:بنزیمە، هازارد.

 

پێکهاتەی دووەم کە 4-4-3یە:

گۆڵپارێز: کۆرتوا

بەرگری: میلیتاو، ڤاران، مێندی، کارڤاخال.

ناوەند: کاسێمێرۆ، کرۆس، مۆدریچ.

هێرشبەران: هازارد، ئەسینسیۆ یان ئیسکۆ، بنزیمە.

 

یاریەکە لە 7ی ئابی 2020 لە ناو یاریگای ئیتحاد لە شاری مانچستەر ئەنجام دەدرێت، یاری چوونی نێوان ئەم دوو یانەیە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2-1 بە سوودی یانەی مانچستەرسیتی تەواو بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this