دیخیا 3 ملیۆن پاوەنی  له‌ فرۆشتنی وێنه‌كانی دەستکەوتووە

0
530
دیخیا

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( زه‌ سه‌ن )ی بریتانی ئاشكرایكرد كه‌ داڤید دیخیا گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزیی،  له‌ ساڵی رابردوو 3 ملیۆن پاوەنی به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ مافی فرۆشتنی وێنه‌كانی.

دی خیا 703.448 پاوەن ده‌داتە نوسینگه‌ی باج له‌ ئینگلتەرا ، ئەمەش به‌ هۆی قازانجه‌ زۆرەکەی ، به‌ڵام ئه‌م بڕه‌ كه‌متره‌ له‌ مووچه‌ی 2 هه‌فته‌ی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ئیسپانییە.

دیخیا  خاوه‌ن به‌رزترین مووچه‌ی یاریزانانه‌ له‌ یانه‌كه‌ ، پاش ئه‌وه‌ی گرێبەستێکی نوێی به‌ بڕی 375 هه‌زار پاوەن له‌  هه‌فته‌یه‌كدا له‌ مانگی ئه‌یلولی رابردوو واژۆ كرد.

به‌ڵام دیخیا به‌ هۆی زنجیره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ له‌م وه‌رزدا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ بووه‌وە.

یانەی مانچستەریونایتد توانی پلیتی گەیشتن بە قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت و پلەی چوارەمی ئەم وەرزەی خولەکەی پێبڕا.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this