
ناوخۆ
له‌گه‌ڵ هاتنه‌پێشه‌وه‌ى هه‌ر ره‌وشێكى خراپ یان هه‌ر بارودۆخێكدا، هه‌میشه بوارى وه‌رزش كراوهتهقوربانى و په‌راوێزخراوه، وه‌رزشكاران باجه‌كه‌یان داوه، روون نیه هۆكاره‌كانى ئه‌م پهراوێزخستنهى یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین بواره‌كانى ژیان كهوهرزشهبۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ تێنه‌گه‌یشتن و ناشاره‌زایی و به‌كه‌م بایه‌خ سه‌یركردنى بوارهكهیه یان بۆ بێ پلانى و فره‌كوێخایی، له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT)، ده‌پرسێت (به‌هۆى قه‌یران و ته‌نگژه‌ى دارایی هه‌رێم، وه‌رزشى كوردستان به‌ره‌و كوێ و چاره‌نوسى به‌كوێ ده‌گات)؟، ئایا له‌ئێستادا شتێك هه‌یه و ماوهپێى بوترێت وه‌رزشى كوردستان یان به‌ته‌واوه‌تى ئیفلیج بووه؟، چۆن بتوانرێت وه‌رزش كار بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى بكرێ و هه‌روه‌ها بخرێته‌وه سهررێچكهى خۆى) ؟، بۆ ئه‌م مهبهستهراوبۆچوونى به‌رپرسانى وه‌رزشى و رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشیمان وه‌رگرتووه‌و ئه‌وانیش هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانى ده‌خه‌نه‌ڕوو.
“پلانێكى تۆكمه و ئه‌وتۆ نهبووهبۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى قه‌یراندا وه‌رزشه‌كه‌مان نه‌كه‌وێت”
*مه‌حمود عه‌زیز/ جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌رزش له‌وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان:” ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌هه‌موو جیهان كاریگه‌رى 100%ى له‌سه‌ر وه‌رزش هه‌بووه، به‌تایبه‌تى وه‌رزشى عیراق و كوردستان، به‌ڵام له‌كوردستاندا ئه‌گه‌ر بێت و ته‌ماشا بكه‌ین، پلانێكى تۆكمه و ئه‌وتۆ نهبووهبۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى قه‌یراندا وه‌رزشه‌كه‌مان نه‌كه‌وێت، بۆ نموونهتائێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نهكراوهچ له‌ئاستى حكومه‌ت چ له‌لایه‌ن یانه وه‌رزشییه‌كان كه‌سه‌ر بهحكومهتن و چ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان كه‌سه‌ر به‌لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستانن، ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونى ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به‌وه‌رزش له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه یاخود بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى وه‌رزش هه‌بێت كه‌پێى بڵێن به‌رپرسى یه‌كه‌مه لهوهرزشى كوردستان و هه‌موو رێنمایی و بریاره‌كان له‌وێ ده‌ربچێت، ئهوانهنیه بهداخهوهنهلهوهزارهت و حكومه‌ت، نهلهلیژنهى ئۆڵۆمپی كهیاسایهكى نیه خۆى پێ به‌ڕێوه‌ببات، كه‌س نیه چاره‌سه‌رێكى بۆ وه‌رزش لابێت، ئایا وه‌رزشى كوردستان به‌و شێوه‌ى ئێستا دێته‌وه سه‌ر رێچكه‌ى خۆى، وهرزشهكهبهخۆى ئیفلیجى تێكه‌وتبوو، ئێستا ته‌ماشا بكه‌ین له‌جیهان هه‌موو جۆره وه‌رزشێك بره‌وى پێده‌درێت، به‌ڵام له‌كوردستان ئه‌وه‌ى زیاتر بایه‌خى پێده‌درێ بهداخهوهچ له‌حكومه‌ت و چ له‌لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى چ له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه یارى تۆپى پێه، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش راوه‌ستێت ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌رزش له‌كوردستان نه‌ما، بۆیه هیوادارم هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه، ههركهسهى له‌شوێنى خۆى بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه لیژنه‌یه‌كى تۆكمه یاخود ده‌زگایه‌ك پێكبێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى وه‌رزشى كوردستان بكات، چونكهناكرێ هه‌ر قه‌یرانێك رووبدات، یه‌كه‌مجار لایه‌نى زیان به‌ركه‌وتوو وه‌رزش بێت، بۆیه وهرزشهچونكهكهسێك نیه خه‌مخۆرى بێت، زۆر پێویسته خه‌مێك له‌وه‌رزش بخورێت تا به‌ره‌و ئیفلیج و نه‌مان نه‌ڕوا”.
“ئه‌وه‌ى من تێبینى ده‌كه‌م بهداخهوهوهرزش له‌هه‌رێمى كوردستاندا شوێنى نیه”
*د.ئالان قادر/ ئه‌میندارى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان:” من پێموایه نه‌ك ته‌نها له‌كوردستان، ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین له‌عیراق به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وه‌رزش به‌ره‌و په‌رته‌وازه‌یی و به‌ره‌و نادامه‌زراوه‌یی و به‌ره‌و ململانێى كه‌سه‌كان ده‌ڕوا، بێگومان كوردستانیش بهشێكهلهعێراق ده‌بێ ئه‌و ژینگه گشتییه له‌به‌رچاو بگرین كه‌ئێمه‌ى تیا ده‌ژین، زۆرجار وتومهرهنگهلهزۆر شت‌دا ژینگه گشتیه‌كه كه‌م تا زۆر كاریگه‌رى هه‌بێ و ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێ له‌سه‌ر وه‌رزش، بێگومان ئازاربهخشهئهم بارودۆخه‌ى بهداخهوهكهلهكوردستاندا هه‌یه، ههرچهندهئێمه ماوه‌ى پێشوو ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین له‌وانه‌یه له‌هه‌ندێ شت باشتربین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌هه‌ندێ شت بێگومان باشترنین، له‌وانه‌یه ئه‌وان باشتربن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى گشتى واتا ئه‌وه‌ى من تێبینى ده‌كه‌م بهداخهوهوهرزش له‌هه‌رێمى كوردستاندا شوێنى نیه، بێگومان كه‌هه‌ر شتێك شوێنى نه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌توانرا به‌شێوه‌یه‌كى دروست پێناسه‌ى بكرێ و روونكردنه‌وه‌ى پێویستى له‌سه‌ر نه‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ى كهبابڵێن ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌یان له‌سه‌رشانه، خۆ ده‌توانن ببنهپاڵپشتییهكى باش بۆ وه‌رزش، بێگومان ئهمهدهرهنجامهكهى ده‌بێت واتا دواكه‌وتن و بهرهوپاشچوون و وردهوردهبهرهو نه‌مان ده‌چێت”.
“حكومه‌ت ستراتیژیه‌ت و پلانى درێژخایه‌نى بۆ وه‌رزش هه‌یه”
*د. سه‌رهه‌نگ عه‌بدولخالق/ ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى هه‌رێمى كوردستان و لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌كان:” ئه‌و پرسهبهپلهى یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى حكومه‌ت سیاسه‌تى چیه بۆ وه‌رزش، ئایا پلانى بۆى هه‌یه و بیر لهوهدهكاتهوهوهرزش گرنگه‌بۆ كۆمه‌ڵگا و حكومه‌ت رۆڵى له‌وه‌رزشدا ده‌بێت، رۆڵى وه‌رزش بۆ حكومه‌ت چیه و له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت چى بۆ وه‌رزش ده‌كات، حكومه‌ت كارى ئه‌وه‌یه پاڵپشتى دارایی پێشكه‌ش به‌وه‌رزش بكات، تاوه‌كو كۆمه‌ڵگاكه‌ى ته‌ندروست بێت، كۆمه‌ڵگاى ته‌ندروستیش چیه، دووركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌نجان و لاوانهلهكێشهكان و ته‌ندروستى مرۆڤـ به‌رز ده‌بێت، وه‌رزش دوو لایه‌نه‌یه دیوێكى له‌سه‌رشانى حكومهتهكهژێرخانى وه‌رزشى بكات و كۆمه‌ڵگه‌ى وه‌رزشى دابین بكات كه‌هه‌موو شتێكى تێدا بێت، دیوه‌كه‌ى تریشى ئه‌وه‌یه وه‌رزشكاران و ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان نوێنه‌رایه‌تى وڵاته‌كه بكه‌ن و پێناسیهكى جوانى بكه‌ن به‌تایبه‌ت لهپیشاندنى كلتورهكهى، وه‌رزش ناسنامه‌یه‌كه كه‌ده‌كرێ خۆت پیشان بده‌ى، بۆیه ده‌بێ بپرسین ئایا حكومه‌ت گرنگى به‌وه‌رزش داوهتا كۆمه‌ڵگاكه‌ى له‌ڕێگه‌ى وه‌رزش به‌ره‌وپێش ببات، حكومه‌ت ستراتیژیه‌ت و پلانى درێژخایه‌نى بۆ وه‌رزش هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و راوێژكار و پسپۆڕ و شاره‌زایانه كه‌پلان بۆ حكومه‌ت داده‌نێن، ئایا ئه‌وان پلانیان پێیه بۆ وه‌رزش، چونكهبوارى وه‌رزش پێویستى به‌كه‌سانى شاره‌زا و پسپۆڕ و خاوه‌ن ئه‌زموونه، له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوودا وه‌رزش له‌پێش هه‌موو شتێكه، وه‌رزش بووەته ئابورى، بۆته ته‌ندروستى، ته‌نانه‌ت بوارى سه‌ربازیشى گرتووەته‌وه و زۆرێك له‌مه‌شقه‌كان وه‌رزشه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت پلانى بۆ وه‌رزش هه‌بێت، له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا پاشه‌ڕۆژى میلله‌ته‌كه‌مان له‌ڕێگه‌ى وهرزشهوهبناسێنێت، ، ئه‌وه‌ى له‌كوردستاندا هه‌یه هه‌مووى ده‌ست دهخهنهناوكاروبارى یه‌كتره‌وه، فرهبهرپرسیاریهتی و په‌رته‌وازییه، هه‌روه‌ها بێ پلانى و بێ سه‌روبه‌ریه و كه‌س كارى خۆى نازانێت، هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆیه‌تى، بۆیه وه‌رزش كهوتووهتهئهم دۆخه و سست و لاواز بووه”.
“ئه‌و تونێڵهى كهوهرزشى كوردستانى پێدا تێپه‌ڕده‌بێ، هیچ ئاسۆ و رووناكیه‌ك به‌خۆیه‌وه نابینێت”
*ئاراس رواندزى/ رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى:” وه‌رزش به‌و فۆڕم و ئالیه‌ت و سیاسه‌ته‌ى ئێستا مه‌حاڵه و هه‌رگیز پێش ناكه‌وێ، وه‌رزش به‌خێر و سه‌ده‌قه‌یان ئه‌و شێوازه كلاسیكى و نازانستیهى ئێستا به‌ڕێوه‌ناچێت، بۆیه گه‌ر بمانه‌وێ وه‌رزش له‌و سنوورهدیاریكراوهى كه به‌رپرسان كێشاویانه دهربازبكهین، پێویسته سه‌رله‌نوێ به‌سیاسه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى دابچینه‌وه و میكانیزمێكى زانستى و سه‌رده‌میانه‌ى نزیك و دوورمه‌وداى بۆ دابڕ‌ێژین، له‌به‌رئه‌وه‌ى چالاكیه وه‌رزشییه‌كان بوونیان هه‌یه و جه‌ماوه‌رێكى زۆریش به‌ده‌وریان كۆبووەته‌وه، وه‌رزشى كوردستان بوونى هه‌یه، به‌ڵام خاڵه گرنگه‌كه‌ى ئه‌و كایەیە كهئامانج گه‌یشتنه بهلوتكهى خهونهكان بهداخهوهبوونى نیه، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و ركابهرییانهى له‌كوردستان ده‌كرێن، چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراویان هه‌یه، هاوشێوه‌ى خولانه‌وه‌یه به‌ده‌ورى بازنه‌یه‌ك كه‌هیچ لهڕێگاكانى ناتگه‌یه‌نێته ئه‌و ئامانجه‌ى كهلهپێناویدا تێدهكۆشى، سه‌باره‌ت بهچارهنووسیش پێموایه تا گۆڕانكارى گه‌وره‌و ریشه‌یی نه‌یه‌ته كایه‌وه و ده‌ستى حزب لهقوڕگى وه‌رزش ده‌رنه‌هێندرێت، هه‌روه‌ها كه‌سانى ئه‌كادیمى و لێزان نه‌هێنرێنه پێشه‌وه و رابه‌رایه‌تى كایهكانیان پێنهبهخشرێت، ئه‌و تونێڵهى كهوهرزشى كوردستانى پێدا تێپه‌ڕده‌بێ، هیچ ئاسۆ و رووناكیه‌ك به‌خۆیه‌وه نابینێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەداقوق هێرشکرایە سەر خاڵێکی سوپای عێراق
2020-05-12
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17