نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هیچ داوایه‌كى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى كارگه‌ى ئۆكسجین له سلێمانى نه‌كردووه

وێنه‌ى ئه‌مڕۆى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: SNN
SNN
هه‌فتانه زیاتر له 20 ته‌ن ئۆكسجین له شارى سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر ده‌كرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش هۆكارى هاورده‌كردنى ئۆكسجین له سلێمانییه‌وه بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN كه له كۆمپانیاى (گۆڵف كرایۆ) بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین وه‌ریگرتوون كه كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین له سلێمانى و بڕى ئۆكسجینى پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له شارى هه‌ولێر دابین ده‌كات، “پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا هه‌فتانه 10 ته‌ن ئۆكسجین له‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌كارهێنراوه و له سلێمانییه‌وه بۆیان ره‌وانه كراوه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ زیاتر له 20 ته‌ن له هه‌فته‌یه‌كدا”.
كاتژمێر 4:00 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر كە تایبهتكراوە بە نەخۆشی كۆرۆنا ئۆكسجین نەماوە بە وتەی كەسوكاری ئەوانەی نەخۆشیان هەبووە لە نەخۆشخانەكە ، “چەندین كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین گیانیان لەدەستداوە”.
له‌باره‌ى ئه‌و كێشه‌یه و چۆنیه‌تى ئه‌و رووداوه له‌و لایه‌نه‌ى كه په‌یوه‌ندى به كارگه‌ى ههناردهكهرهوه هه‌یه له سلێمانى سه‌رچاوه‌یه‌ك له كارگه‌كه كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به SNNى راگه‌یاند: “كاژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ چوارشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى 10 ته‌ن ئۆكسجینیان بۆ بنێرین، ئێمه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى شێوازى داواكارییه‌كه هه‌میشه وایه كه 24 كاژمێر پێش ته‌واوبوونى ئۆكسجینه‌كه داواى ده‌كه‌ن له ماوه‌ى 19 كاتژمێردا واته كاتژمێر 10:00ى به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆمان ناردن، پێشتر هیچ داواكارییهكى تر‌ى به‌په‌له‌یان له ئێمه نه‌كردووه یان وتبێتیان ئۆكسجینمان كه‌مه”.
له‌باره‌ى هۆكارى هاورده‌كردنى ئۆكسجین له سلێمانییه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه ئه‌وان گێربهستیان له‌گه‌ڵ ئێمه كردووه، چونكه ئێمه تواناى ئه‌وه‌مان هه‌یه ئۆكسجینى پاڵفته (پاك)ى شل به‌رهه‌مبهێنین به‌ڕێژه‌ى 99.9٪ كه ئه‌مه بۆ نه‌خۆشانى كۆرۆنا زۆر گرنگه، به‌ڵام كارگه‌ى ئۆكسجین له هه‌ولێر ئه‌و توانایه‌ى نییه هاوشێوه‌ى ئێمه به‌رهه‌مبهێنێت”.
له‌باره‌ى كاردانه‌وه‌كانى دواى رووداوه‌كه و له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا دواى رووداوه‌كه داوایانكردووه ئۆكسجینیان بۆ ره‌وانه بكرێت یان نا، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم په‌یوه‌ندیى به به‌رپرسانى كارگه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌زانێكى تر‌ى ئۆكسجین له ته‌نیش خه‌زانى پێشوو ببه‌سترێت، ئێمه‌ش به‌مزووانه ده‌ستده‌كه‌ین به دروستكردنى ئه‌و خه‌زانه بۆیان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه”.
كۆمپانیاى (گۆڵف كرایۆ) كۆمپانیایه‌كى كه‌رتى تایبه‌ته هاوشانى كارگه‌ى ئۆكسجینى حكومى سلێمانى كارگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و گازه‌ى هه‌یه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى 35 ته‌ن نایترۆجین و 15 ته‌ن ئۆكسجینى شلى هه‌یه رۆژانه، 20 نه‌خۆشخانه‌ى هه‌رێمى كوردستان له: سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر، كه‌لار، ڕانیه و سۆران و چه‌ند شوێنێكى تر پشت به به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌به‌ستن، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئۆكسجینى هاورده‌ى خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق كردووه و ئێستا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ته‌نیا به‌شى ناوخۆى كوردستان ده‌كات.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەیڵ و ماریانۆ دیاز لە ریاڵ مەدرید دەمێننەوە
2020-09-08 -
کازمی: تایەفەگەری درۆیەکی شاخدارە
2020-08-27 -
گەلەری:ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی لالیگا
2020-07-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17