یەکێتیی ئەوروپا سزا بەسەر هەواڵگریی ڕوسیا و کۆمپانیای چینی و کۆریای باکوور دەسەپێنێت

0
146

SNN

یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر لقێکی دەزگای هەواڵگریی ڕوسیا و کۆمپانیاکانی چین و کۆریای باکووردا سەپاند، ئەمەش بەهۆی گومانی ئەوەی بەشداربوون لە هێرشە ئەلیکترۆنییە فراوانەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: سزاکانی یەکێتییەکە لقی تەکنەلۆجیای تایبەتی دەزگای هەواڵگریی ڕوسیای کردۆتە ئامانج، هاوکات ڕوسیای بە ئەنجامدانی دوو هێرشی ئەلیکترۆنی لە مانگی شەشی ساڵی 2017 دا تۆمەتبارکرد کە زۆرێک لە کۆمپانیا ئەوروپیەکانی کردە ئامانج و زیانێکی گەورەی لێکەوتەوە. هەروەها دەزگاکەشیان تۆمەتبار کرد بەوەی لە ساڵی 2015 و 2016 دا دوو هێرشی ئەلیکترۆنی دیکەی کردۆتە سەر تۆڕی کارەبای ئۆکرانیا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا چوار کەس لە دەزگای هەواڵگریی ڕوسیا سزادران بەهۆی ئەوەی بەشداربوون لە هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە هۆڵەندا لە مانگی چواری ساڵی 2018 دا.

هەروەها کۆمپانیای چوسون ئێکسپۆی کۆریای باکووریش سزا درا بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە کۆمەڵەی لازارۆس گروپ کردووە کە بە بەرپرس دادەنرێن لە زنجیرەیەک ‌هێرشی ئەلیکترۆنی گەورە لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانەش دزینی 81 ملیۆن دۆلار لە هەژماری بانکی ناوەندی بەنگلادیش لە بانکی یەدەکی فیدراڵی ئەمەریکی لە نیویۆرک لە ساڵی 2016 دا.

لەلایەکی دیکەشەوە یەکێتیی ئەوروپا سزای بەسەر کۆمپانیای هایتای پەرەسەندنی تەکنەلۆژیی چینیدا سەپاند بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ناسراو بە “ئەرکی کلاود هوبەر” تۆمەتبار کراوە. کلاود هوبەر زانیارییە بازرگانیە هەستیارەکانی کۆمەڵێک کۆمپانیای جیهانی لە سەرانسەری جیهاندا کردۆتە ئامانج. هەروەها سزاکانی یەکێتییەکە دوو کەسی چینیشی گرتەوە کە دەستیان هەبووە لە هێرشەکاندا.

سزاکان قەدەغەکردنی گەشت بۆ ئەوروپا و سڕکردنی سەرمایەی سزادراوەکان دەگرێتەوە. هەروەها سزاکان رێگە نادات بە هیچ کەس و لایەن و کۆمپانیایەکی یەکێتیی ئەوروپا پارە بدەن بەو کەس و کۆمپانیایانەی کە لە لیستی رەشدا تۆمارکراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this