وتەبێژی هاوپەیمانان: قوربانییەکانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنین

0
324

SNN

وتەبێژی هاوپەیمانان ئەمڕۆ لە سلێمانی رایگەیاند: هاوپەیمانان ژمارەی هێزەکانی لە عێراق کەمکردووەتەوە، مانەوەمان لەسەر داوای حكومەتی عێراق بووە.

کۆڵۆنێڵ مایڵز كاگنیز وتەبێژی هاوپەیمانان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند: “پێشمەرگە زیاتر لە 4000 شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەم خاكە، با ئەوەشمان لەبیر نەچێت قوربانی هێزەکانی عێراق بەردەوامدەبێت، چی لە موسڵ یان لە دیالە و ئەنبار.”

لە درێژەی قسەکانیدا کۆڵۆنێڵ کاگنیز قوربانییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هەسەدەی بەرزنرخاند و وتیشی: “ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش بەردەوام دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: با لەبیرماننەچێتەوە، ئەمڕۆ لە كاتێكدا خەڵك جەژن دەگێڕێت، رۆڵەكانمان لە هێڵی پێشەوەی بەرگرین دژی داعش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this