له‌ هه‌ولێر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا

0
430
كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory

SNN ـ مەودامستەفا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینى پێشمەرگەیەک لە گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا كه‌ خێزاندارە.

په‌یامنێرى SNN له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند: “به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ پۆلیسى هه‌ولێر و پزیشكى دادوه‌رى هه‌ولێر ده‌ستى ئێمه‌ كه‌وتوون، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوى
(ئامانج خەلیل) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوه‌ كه‌ دانیشتووى گه‌ڕه‌كى‌ هەڤاڵانه‌”.

له‌باره‌ى زانیارى زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ په‌یامنێرى SNN ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە، تەمەنیشى 35 ساڵ، لە ئێستادا تەرمەکەى لە پزیشکی دادوەری هەولێره‌ و دوای پشکنین رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە، تا ئێستاش دیار نییه‌ هۆكارى خۆكوشتنه‌كه‌ى چییه‌”.

روودانى ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌‌ دوو رۆژ لەمەوبەر پێشمەرگەیەکی تر به‌هه‌مانشێوه‌ لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this