شارەوانی هەڵەبجە: رێگه‌ناده‌ین چه‌ند هاووڵاتییه‌كى به‌رژه‌وه‌ندى خواز له‌ رۆژانى جه‌ژندا خانووى زیاده‌ڕۆ دروستبكه‌ن

0
138
مۆنۆمێنتى شه‌هیدان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: رێگەنادەین چەند هاووڵاتییەكی بەرژەوەندیخواز رۆژانی پشووی جەژن بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بقۆزنەوە و هەستن بە دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی و دروستكردنی خانووی بە شێوەی زیاده‌ڕۆ.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی هەر دیاردەیه‌كی ئەنجامدانی زیادەڕۆیی و دەستدرێژیكردنە سەر موڵك و ماڵی گشتی بە تایبەت زەوی شارەوانی، تیمی گەڕۆكی تایبەت بە چاودێریكردنی ئەنجامدانی زیادەڕۆیمان پێكهێناوە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی هەر كەسێك ببینەوە رۆژانی پشووی جەژن بۆ مەرامی تایبەت خۆیان بقۆزنەوە و هەستن بە دروستكرنی خانوو بە شێوەی زیادەڕۆ بە سوود وەرگرتن لە نەبوونی دەوامی فەرمانگەكان”.

وتیشى: “هەر كەس و لایەنێك پەنا بۆ دروستكردنی خانوو بەشێوەی زیادەڕۆ ببات لەسەر موڵك و زەوی شارەوانی، بە شێوەی زیادەڕۆ، بە دڵنیایەوە رووبەڕووی دەبینەوە وێڕای رووخاندنی ئەو خانووەی دروستی كردووە لە هەمان كاتیشدا كەسەكە رووبەڕووی یاسا دەكەینەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this