عێراق ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى نوێى له‌ تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركرد

0
279
نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ سلێمانى |. فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN

SNN

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 3 هه‌زار و 346 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 888 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 70 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” 3 هه‌زار و 346 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “70 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا هه‌زار و 888 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 124 هه‌زار و 609 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 87 هه‌زار و 434 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 454 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 4 هه‌زار و 741 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌ ئێستادا 32 هه‌زار و 434 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this