نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ نامه‌یه‌كى پیرۆزباى ئاراسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى كرد

0
986
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

ئه‌مڕۆ هه‌ینى نێچیرڤان بارزانى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه‌ نامه‌یه‌كى پیرۆزباى ئاراسته‌ى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ بار و كه‌شێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه‌.

له‌ ده‌قى نامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه‌، “به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه‌، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی له‌ جه‌نابتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ئه‌ندامان و ‌لایه‌نگرانى یه‌كێتیی نیشتمانيى كوردستان ده‌كه‌م”.

له‌ به‌شێكى ترى نامه‌كه‌دا سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “هیوادارم جه‌ژن ببێته‌ مایه‌ى خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ك ئارامى، ته‌بایی و سه‌قامگیرى زیاتر بۆ كوردستان له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێت، جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له‌ بار و كه‌شێكى باشتردا بكه‌ینه‌وه‌”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this