گاریس بەیڵ بڕیاری کۆتایی خۆی دا

0
523
گاریس بەیڵ

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامەو‌انییه‌ ئینگلیزییه‌كانیان دووپاتی  ده‌كه‌نەوە گاریس بەیڵی  یاریزانی یانه‌ی شاهانه لە یانەی ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوەو ئەو یانەیە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە جێناهێڵێت و بۆ وەرزی داهاتوو دەمێنێتەوە سەرەڕای ئەوەی یانەکەی رەزامەندی نیشانداوە بۆ چوونی ئەو یاریزانە.

‌ بەیڵ بە‌ رایان گیگزی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵزی  راگه‌یاندووه‌  كه‌ ئه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید جێناهیڵێت ته‌نانه‌ت ئەگه‌ر ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو  له‌  سه‌ر ئاستی له‌ پاڵه‌وانێتی یۆرۆ لە ساڵی داهاتوو .

جێی باسه‌ كه‌ جۆناسان بارنێت بریكاری كاره‌كانی گاریس بەیڵ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌دووری ده‌زانێت ئه‌و یاریزانه‌ وێڵزییه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوو له‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕوات ، سەرەڕای ئاماده‌نه‌بوونی  له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر له‌ یارییه‌كانی كۆتایی لالیگا كه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بوون سه‌باره‌ت به‌ نازناوی خولی ئیسپانی.

بەیڵ تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە هەیە، نایەوێت تا ئەو کاتە مەدرید جێبهێڵێت ، سەرەڕای ئەوەی زیدان وەکو یاریزانی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ ناکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this