یونامی پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەكات

0
615

SNN

تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) ئەمشەو پشتیوانی خۆی بۆ دیاریكردنی كاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق راگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو كە ئامادەیە لەو رووەوە هاوكاری و پاڵپشتی عێراق بكات.

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند : ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و گشتگیر بە شێوەیەكی دروست، دەكرێت ببێتە هۆی چالاككردنی سیستمی سیاسی و بنیادنانی متمانەی جەماوەر لە عێراقدا و خواستی گەلیش لە نوێنەرایەتییەكی باشتری سیاسی بۆیان بهێنێتە ئاراوە.

ئەم راگەیەندراوەی یونامی دوای ئەوە هات كە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران رایگەیاند مانگی 6ی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this