تسیتسیپاس:بێكاری و  باوكم و براكانم پاڵنه‌ربوون تا بووم بە یاریزانێکی پیشەگەر

0
371
تسیتسیپاس

SNN Sport

ستیفانۆس تسیتسیپاس یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وی یۆنانی روونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا بە هەژاری  ژیاوەو زۆر لە خۆشییەکان بێبه‌ش بووه‌ ، به‌هۆی كه‌م ده‌رامه‌تی كه لە‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌یناڵاند ، هه‌روه‌ها پێشبینی  گه‌یشتنی بۆ پله‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ پۆلێنی  جیهانی تێنسی سەرزەوی نه‌ده‌كرد.

تسیتسیپاس له‌ لێدانێكیدا وتی:” له‌ سه‌ره‌تای یاریكردنم بۆ تێنسی سه‌رزه‌وی ئه‌م وه‌رزشه‌م خۆش ده‌ویست و چه‌ندین ئاره‌زووی ترم هه‌بووه‌”.

هه‌روه‌ها وتی:” نه‌متوانی ئه‌و ئاره‌زوانه‌ی کە هەمبوو ئه‌نجامی بده‌م ، چونكه‌ یۆنان به‌ده‌ستی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ده‌یناڵاند و له‌ لێواری مایه‌پووچبوون بوو ، له‌و ماوه‌یەدا خه‌ڵكانێكی زۆر كاره‌كانیان له‌ ده‌ستدا ،له‌ نێویاندا باوكم ، كاتێكی زۆر ناخۆش و قورس بوو”.

له‌ كۆتاییدا وتی:” كاتێک  له یاری‌ تێنسی سه‌رزه‌وی بووم بە یاریزانی ‌ پیشەگه‌ر ، پێشبینیم  نه‌ده‌كرد كه‌ له‌ توانامدا بێت ئه‌نجامی گه‌وره‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌م ، به‌ڵام ته‌نیا كه‌ بوومه‌ پۆلێنكراوی 15ی جیهان له‌ 2018 ، ده‌ستم كرد به‌ بیركردنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جیاواز و ئه‌نجامی گه‌وره‌م به‌ده‌ستهێنا ، خێزانه‌كه‌م پشتیان به‌من ده‌به‌ست و پێشه‌گه‌ربوونم له‌ تێنسی سه‌ر زه‌وی بووه‌ سه‌رچاوه‌ی بژێوی  ژیان بۆیان ، باوكم و براكانم بێكاربوون ، ئه‌م بابه‌ته‌ش پاڵنه‌ر بوو بۆ من “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this