گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 1/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
354
مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

SNN Sport

ئەمڕۆ شەممە (1/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • یانەی مانچستەرسیتی فشارەکانی لە پێناو سێرجی رۆبێرتۆ زیاد دەکات.
  • یانە ئینگلیزیەکە لە پێشینەی کارەکانی گواستنەوەی سێرجیۆ رۆبێرتۆیەو ئەوەشی بە یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندووە.
  • رۆبێرتۆ دڵخۆشە لە کامپ نۆو نایەوێت بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، یانەی بەرشەلۆنە فرۆشتنی سیمیدۆی لە پێشینەی کارەکانی داناوە تا ئەم یاریزانە.
  • ئۆمتیتی رەتیدەکاتەوە یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە جێبهێڵێت.
  • لاوتارۆ مارتینێز لەم هاوینە چاوەڕوانی بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لەگەڵ بکات.
  • ترینکاو:” دەمەوێت هاوکاری یانەکەم بکەم بۆ بردنەوەی نازناوەکان”.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • لەو کاتەوەی ترینکاو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، تەنیا ئاستی بەرەو پێشەوە چووە.
  • ئەم یاریزانە توانیویەتی 9 گۆڵ بکات و 13 ئەسیستی لەگەڵ سپۆرتینگ براگا هەبووە.
  • یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی خوار تەمەنی 21 ساڵان و نرخیشی بەرزبووەتەوە.
  • لە دوو لاوە دەتوانێت یاری بکات و گۆڵ بکات و گۆڵ دروست بکات.

مارکا:

  • ریاڵ مەدرید توانای گەڕانەوەی بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی هەیە.
  • پیپ گواردیۆلا ستایشی بەرامبەرەکەی زیدان دەکات پێش یاری یانەکەیان لە 7ی ئابی داهاتوو.
  • راهێنەرەکەی مانچستەرسیتی ناتوانێت متمانە بە دۆخی پاڵەوانی لالیگا بکات کە ئەزموونی باشی لە خولی یانە پاڵەوانەکان هەیە.
  • گواردیۆلا:” ریاڵ مەدرید وای لێ کردم ببم بە راهێنەرێکی باشترو دڵخۆشم کە پێگەی زیدان لە یانەکەیدا باشە”.
  • سەرۆکی یانەی خیتافی هیوای هەیە یانەکەی ئینتەرمیلان لە یۆرۆ لیگ دووربخاتەوەو نازناوەکە بباتەوە.

ئاس:

  • خولی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ئاڵنگاری ترەمپ دەبێتەوە.
  • “من دڵخۆشم شتەکان لەگەڵ زیدان باش دەبن” ، گواردیۆلا متمانەی بە یانەی ریاڵ مەدرید نیە بۆ یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this