داڤید لویز كه‌یسێكی یاسایی ده‌باته‌وه‌

0
337
داڤید لویز

SNN Sport

داڤید لویزی به‌رازیلی و یاریزانی هێڵی بەرگری یانه‌ی ئا‌رسناڵی ئینگلیزی، كه‌یسێكی یاسایی له‌ دژی كۆمپانیایه‌كی بیناكاری كه‌ سووكایه‌تی پێ كردبوو برده‌وه‌.

كۆمپانیای ” Wemake Construction”وێنه‌ی لویزی به‌كارهێنابوو كاتێک ده‌گری لە پاش دۆڕاندنی به‌رازیل له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌ ئه‌نجامی 7-1 له‌ نیوه‌ی كۆتایی مۆندیالی    2014 و  به‌ یاریزانێكی ئاره‌زوو مه‌ند وه‌سفی كردبوو .

كۆمپانیاكه‌ له‌ ته‌نیشت وێنه‌ گریاوه‌كه‌ی لویز ده‌سته‌واژه‌یەكی نووسیبوو كه‌ بریتی بوو له‌ لێدوانه‌كه‌ی پاش ئه‌و شكسته‌ شه‌رمه‌زاره‌ ”  ویستم ته‌نیا گه‌له‌كه‌مان دڵًخۆش بكه‌م ” .

كۆمپانیاكه‌ توانجێكی نووسبوو ” كاتێک ئاره‌زوومه‌ندان به‌كارده‌هێنێت بۆ چاودێریكردنی خه‌ونی خێزانه‌كه‌ت ، بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی  له‌ 7 بۆ 1 ده‌بێت “.

لویز4400 پاوەنی وه‌رگرت وه‌كو قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ به‌كارهێنانی كۆمپانیاكه‌ بۆ وێنه‌كه‌ی به‌ بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت لێی .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this