كارەكتەرە سەرەكییەکانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان یەكێتی و پارتی کێن؟

0
1981
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN- مەودا مستەفا
مامۆستایەكی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین دەڵێت: “بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی كارەكتەری سەرەكیی بوون لە مەسەلەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی پارتی و یەكێـتی”.
دكتۆر ئەمین فەرەج مامۆستای بەشی زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی سەڵاحەدین بەSNNی ڕاگەیاند: بێگومان لە مەسەلەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان پارتی و یەكێتی ئەمجارە هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی ڕۆڵی سەرەكییان بینی لەو پرسەدا و دەشبێت ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی ئەمجارە لە خزمەتی خەڵكدا بێت، نەک بۆ دابەشكردنی پۆست و پلە.
وتیشی: “بێگومان هەر كاتێك پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ناكۆكی تێبكەوێت، ئەوا كاریگەری لەسەر تەواوی جومگەكانی نێو كۆمەڵگە دەبێت و لە رابردووش بینیمان گەورەترین دامەزراوەی هەرێمی كوردستان پەكی كەوت کە پەرلەمان بوو”.
دەشڵێت: “بۆیە دەبێت یەكێتی و پارتیش ئەمجارە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان بۆ خزمەتكردنی خەڵك بێت و بتوانن بەیەكەوە كار بۆ باشتركردنی دۆخەكە بكەن” .
دوای نزیكەی پێنچ مانگ لە دووریی سیاسیی، رۆژی 26ی مانگی رابردوو هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا لە دوای جەژنی قوربان هەردوو مەكتەبی سیاسیی كۆببنەوە و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this