ڕووداوێكی هاتووچۆ هەشت قوربانی لێكەوتەوە

0
1158

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا و لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لەسەر ڕێگەی سەرەكی قەزای شارەزوور – سەیدسادق، هەشت کەس بوونە قوربانی.

كەمال ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە SNNی ڕاگەیاند: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ  بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان پێشوازیكرد لە هەشت كەسی بریندار كە لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێك لەسەر ڕێگای سەرەكی قەزای سەیدسادق – شارەزوور بریندار بووبوون و سەرجەمیان سەرنشینی ئەو مینی پاسە بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرنشینەكانی مینی پاسەكە لەكۆمەڵێك گەنج پێكهاتبوون كە دانیشتووی قەزای شارەزوور و ناحیەی وارماوان، بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕۆشتوونەتە ناوچەی هەورامان و سەیرانگای ئەحمەد ئاوا و لەكاتی گەڕانەوەیاندا تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگ، ئەوەشی خستەڕوو، باری تەندروستی ژمارەیەك لە بریندارەكان جێگیرە لە نەخۆشخانەكەمان چارەسەریان بۆكراوە، هاوكات ژمارەیەكی تریشیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلیمانی كراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لیكۆڵینەوەیان لەڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this