داواده‌كرێت هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ بكات

0
408
پارێزگای هەڵەبجە | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانیش ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ده‌ڵێت: “داوامانكردووه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ بازنه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت”.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای ئەوەی مسته‌فا كازمى، سەرۆكوەزیرانی عێراق واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى دیاركرد ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە داوامان لە فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و سەرۆككۆمار كرد كە یاساى نوێى تایبەت بە هەڵبژاردن لە عێراق، بەبێ دیاری كردنی هەڵەبجە وەك بازنەیەكی سەربەخۆ و وەك پارێزگایەك پەسەند نەكرێت”.

وتیشى: ” سەرۆكوەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان كردووە یاسای هەڵبژاردن ئاراستەی سەرۆككۆمار بكریت بۆ پەسەندكردنی، هاوكات بەرلە چەند رۆژیكیش وەزارەتی بازرگانی عێراق پسوڵەی خۆراكی تایبەت بە پارێزگای هەڵەبجەی دەركرد و كۆد و رەنگی تایبەتی بۆ دیاركرد، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك بازنەی سەربەخۆ و پارێزگا مامەڵە  لەگەڵ هەڵەبجە بكات و بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات”.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “هیوادارین سەرۆككۆماری عێراق ئەم هەلە لەدەستنەدات و دەسەڵاتەكانی بەكاربهێنێت هاوكات نوێنەرانی كوردیش هەوڵەكانیان بەردەوامی پێبدەن بۆ بەشداریكردنی هەڵەبجە وەك بازنە و پارێزگایەكی سەربەخۆ”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this