هه‌ڵه‌بجه‌: مه‌رجى خۆپارێزى بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیاران داده‌نرێت

0
124
سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەڵەبجە لە دووەم رۆژی جەژنەوە شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌ڕووى گه‌شتیاراندا كراونه‌ته‌وه‌، وتیشى: “به‌رده‌وام لیژنه‌كانمان سه‌ردانى شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن”.

وەهاب ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “به‌ بڕیارى ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دووه‌م رۆژى جه‌ژنه‌وه‌ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانى ناوچه‌كه‌مان به‌ڕووى گه‌شتیارانى كوردستان و خوارو و ناوه‌ڕاستى عێراق دا كراونه‌ته‌وه‌، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لیژنەی تایبەتمان پێكهێناوە بۆ سەردانیكردن و بەسەر كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكان بە مەبەستی پابەندكردنی گەشتیاران و خاوەن باخەكان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان بە مەرج و رێنماییەكانى تایبه‌ت به‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا”.

وتیشى: “مەرجی سەرەكی رێگەدان بە هاتنی گەشتیاران جێبەجێكردنی رێكارە تەندروستی و خۆپارێزییەكانە، دەبێت خاوەن كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان بە جۆرێك شوێنەكانیان رێكبخەن كە تێكەڵاوی زۆر لە نێوان گەشتیاراندا دروستنەبێت و هۆكارەكانی خۆپارێزیش لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە خواردن پێشكەش دەكەن و پارە وەردەگرن مەرجە دەستكێش و دەمامك بەكار بهێنن”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزاى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت”.

به‌هۆى پشووى جه‌ژنى قوربان و به‌رزبوونه‌وه‌ پله‌كانى گه‌رما، سه‌ره‌ڕاى بڵاووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌شتیاران به‌شێوه‌یه‌كى فراوان روو له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.

بەشی بکە لە
تاگەکانئابوورى
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this