گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
437
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ یەکشەممە (2/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مارکا:

  • یاریزانی ژمارە 9 دەستی لێنادرێت.
  • کەریم بنزیمە ئێستا 11وەرزە لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری دەکات وەکو هێرشبەر، ئەم سەردەمە بە نسبەت ئەو یاریزانە نەگۆڕاوەو یەکێکە لەو یاریزانانەی دەستی لێ نادرێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • راکیتچ بەڵێ بۆ سڤییا.
  • یانەی بەرشەلۆنە رازیبووە راکیتچ پەیوەندی بە یانەی سڤییاوە بکات بە گرێبەستێک کە دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ.
  • چوارەم یاریزانی بیانییە بەشدار بێت لە مێژووی یانەکەو لە ساڵی 2021 گرێبەستەکەی کۆتایی بێت و یانەکە مووچەکەی دابین بکات کاتێک لە یانەیەکی تر یاری بکات.
  • دیمبلی مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ دەکات.
  • هەریەکە لە میسی،سوارێز، پیکی، ئانسۆ فاتی و بۆسکێتس بۆ فرۆشتن نین.

ئاس:

  • رامۆس ئامادەی یاریەکەی مانچستەرسیتی نابێت بۆ یاریکردن، بەڵام لەگەڵ تیپەکە بوونی دەبێت و سەفەری شاری مانچستەر دەکات.
  • میلیتاو بە سەرەکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری دەکات دژی مانچستەرسیتی ، ئەمەش بەهۆی راگیرانی سەرکردەکەی یانەی ریاڵ مەدریدەوە.
  • لۆرێنتی و دییەگۆ کۆستا لە هێڵی هێرشبردن دەبن لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە شاری لیشبوونەی پۆرتوگالی بەرامبەر بە لایپزیگ.

سپۆرت:

  • گۆڕینی نەوەی نوێ لێرەوەیە.
  • یاریزانە لاوەکانی وەکو پیدری ، ترینکاو، ریکی پویگ، فاتی و ئاراخۆ پێکەوە کۆدەبنەوە لە وەرزی داهاتوو بۆ یاریکردن و ئەوەش باشترین کارە کە ئەنجام بدرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی بۆ کڕینی لاوتارۆ راگرتووەو گواستنەوەی نەیماریش بە ئەستەم دەزانێت.
  • ئیمۆبێلی دەبێتە براوەی پێڵاوی زێڕین.
  • ئارسناڵ 2-1 لە چێڵسی دەباتەوەو دەبێتە براوەی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this