گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌

0
175
فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا

SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێڵى ئاسمانى عێراق ئاشكرایكرد: گه‌شته‌كانى نێوان توركیا و عێراق هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراقیش ده‌ڵێت: “وڵاتى توركیا گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى تاوه‌كو 1ى ئه‌یلول، هه‌ڵپه‌ساردووه‌”.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هێڵى ئاسمانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، “گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نێوان عێراق و توركیا به‌ گشتى و ئه‌و گه‌شته‌ى كه‌ بڕیاربوو سبه‌ى له‌نێوان به‌غدا – ئیستانبوڵ ئه‌نجام بدرێت هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌”.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: “له‌چوارچێوه‌ى رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى توركیا حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ بڕیاریداوه‌ گه‌شته‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق تاوه‌كو 1ى ئه‌یلول، هه‌ڵبپه‌سێرێت”.

ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق له‌ 23ى ته‌مموزه‌وه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ ناوخۆى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌ دوێنێ 1ى ئاب-ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this