وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزشی عێراق داوا له‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان ده‌كات پرۆگرامی ساڵانه‌یان پێبده‌ن

0
509
وەزارەتی لاوان و وەرزشی عیراق

 

حسین کەرکوکی- SNN Sport

وه‌زاره‌تی لاوان و وەرزشی عێراق نووسراوێکی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان كردووه‌  به ‌مه‌به‌ستی  پێدانی پرۆگرامی ساڵانه‌یان به‌ پێشكه‌شكردنی پێویستی پێیان .

وه‌زاره‌ت له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” بۆ جێبه‌حێكردنی رێنماییه‌كانی وەزیری لاوان و وه‌رزش  به‌ ئاسانكردنی ئه‌ركی به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق  له‌ به‌شدارییه‌ ده‌رەكیه‌كانیان ، وه‌زاره‌ت نووسراوێکی ئاراستەی‌  یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كان كردووە به‌ پێویستی پێدانی پرۆگرامی ساڵانه‌یان  بۆ‌ چالاكی و به‌شداریكردنه‌ ده‌ركییه‌كان ، بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆیان “.

هه‌ره‌ها وتی:” پاڵپشتی پێویست پێشكه‌شی هه‌ڵبژارده‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كەن له‌ به‌شدارییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ماوه‌ی داهاتوودا و ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌  له‌ هه‌ردوو یاریگای خوالێخۆشبووان ( عه‌لی حسێن و عه‌لی كازم ) له‌ پێناو پێشوازیكردن  له‌ راهێنانه‌كانی هه‌ ڵبژارده‌كانی عێراق و ناوبژیوانان “.

روونیكرده‌:” بایه‌خداربوون له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانان و راهێنه‌ران و ستافی كارگێرییه‌كان وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان پاش به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سەلامه‌تی نیشتمانی و سێ فه‌رمانگه‌ به‌شداره‌ له‌ پرۆسه‌ی پشكنینه‌كان ، ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و هه‌وڵه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ خزمه‌تكردنی كه‌رتی لاوان و وه‌رزشكاران و فه‌رمانگه‌ی كاروباری هه‌رێمه‌كان، پارێزگاكان  هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئاماده‌كردنی هۆڵی داخراوی شه‌عب بۆ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان و دابینکردنی پێداویستییه‌ پێویستییه‌كانی ،له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌رمانگه‌ی پزیشكی وه‌رزشی و چاره‌سه‌ری سرشتی و به‌هه‌ماهه‌نگی  له‌ گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌غداد / ره‌سافه‌ ته‌واوكردنی پشكنینه‌كان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن و فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و وه‌رزش ئاگاداركردنی یه‌كێتی  یانه‌ و هه‌ڵبژارده‌كان و رێكخستنی پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونیان له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this