تورکیا دەیەوێت جەنگ لەنێوان ئەرمینیا و ئازربایجان هەڵگیرسێنێت

0
743

SNN

تورکیا دەیەوێت جەنگ لە نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان هەڵگیرسێنێت ئەویش لە ڕێگەی ناوچەی (قەرەباغ) کە ناوچەیەکی کێشە لەسەری نێوان ئەو دوو وڵاتەیە، بۆیە تورکیا چەند فڕۆکەیەکی سەربازی ئاراستەی ئەو ناوچەیە کردووە تا هەردوو وڵات لەسەری بێنە دەنگ.

تورکیا لای ئاشکرایە کە ناوچەی قەرەباغ ناوچەیەکی جێ ناکۆکە لەنێوان هەردوو وڵاتدا، بۆیە ئێستا دەستی کردووە بە مانۆری سەربازی لەو ناوچەیەدا، تا سوپای هەردوو وڵات بێنە ناوەوەو پێکدادان لە نێوانیاندا رووبدات و دواتر تورکیا بکشێتەوەو جەنگەکە بۆ ئەرمینیاو ئازربێجان جێبێڵێت.

بەپێی رۆژنامەی (ئەحوال)ی ئەنقەرە، تورکیا دەیەوێت فراوانکاری لە تەواوی وڵاتانی دراوسێدا بکات بەتایبەتی سوریا و عێراق و پاشان لیبیا و ئێستاش ئەرمینا، هەروەها دەیەوێت دەستبەسەر ئاسیای ناوەڕاست و دەریای سپی ناوەڕاستدا بگرێت، بەبێ گوێدانە ئاگادارکردنەوەی وڵاتانی زلهێز.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this