باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌ پێبیده‌ین

0
156

SNN

یه‌كشه‌ممه 2ی ئاب،‌ باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق رایگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌پێبده‌ین و بانگهێشتى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى عێراقيشى كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ى بكات.

ماگزیم ماكسیمۆڤ، باڵیۆزى ڕووسیا له‌ عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى قاسم ئه‌عره‌جى، راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى عێراقى كرد، به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، “هه‌ردوولا له‌ باره‌ى گه‌شه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ هه‌موو بواره‌كانه‌وه‌ گفتوگۆیان ئه‌نجامدا، باسى رۆڵى ڕووسیایان كرد له‌ ناوچه‌كه‌دا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this