بەرهەم ساڵح داوای سزادانی ئەو کەسانە دەکات رێگەخۆشکەر بوون داعش بێتە ناو عێراقەوە

0
429
بەرهەم-ساڵح

SNN-

سەرۆککۆماری عێراق داوا دەکات ئەوانەی کەمتەرخەم بوون و رێگەخۆشکەر بوون بۆ هاتنە ناوەوەی داعش بۆ ناو عێراق سزا بدرێن.

لە وتارێکیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییانەوە بەرهەم ساڵح وتی: “ئامانجی داعش سڕینەوەی ناسنامەی ئێزدییەکان بوو لە عێراق و شەرم و عەیبەیە کەمتەرخەمیی لە دڵدانەوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەو پێکهاتەیە بکرێت”.

سەرۆککۆماری عێراق داواشیکرد گرنگە و پێویستە لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت رێگەخۆشکەر بوون داعش بێتە ناو شار و گوندەکانمانەوە کە بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لە 3ى ئابى 2014 لە رۆژێکى وەکو ئەمڕۆ داعش پەلامارى شارى شنگالیدا و لە شەو و رۆژێکدا هەزار و 293 ژن و پیاوی کوشت و 6 هەزار و 417 کەسى رفاند.

ساڵێک و سێ مانگ و دە رۆژ داعش لە قەزاى شنگال دەسەڵاتدار بوو، لەو ماوەیەدا وێڕاى قاییمکردنى بنکە و بارەگاکانیان و هەڵکەندنى دەیان تونێل، سەروەت و سامانى خەڵکیان بە تاڵان برد و کچ و ژنانى ئێزدییان بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتییان لە عێراق و سووریا گواستەوە، دواتر هێزەکانى پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوانیان دەستپێکرد و لە ماوەیەکى کەمدا شنگالیان لە داعش رزگار کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this