دەستەی گومرگەكانی عێراق داھاتی مانگێكی ئاشكرا دەکات

0
712

SNN

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەستەی گومرگەكانی عێراق، سەرەڕای سفركردنی پێناسی گومرگیی لەسەر زۆربەی كاڵاكان و كەمبوونەوەی ھاوردەكردن بەھۆی داخستنی زۆربەی دەروازە سنوورییەكان لە ئەنجامی كۆرۆنا، بەڵام مانگی رابردوو كۆی داھاتی گومرگەكان زیاتر لە 76 ملیار دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئاسانكاری بۆ ھاتنە ژوورەوەی ھەزاران بارھەڵگری دەرمان و پێدوایستییە تەندروستییەكان و خۆراك كراوە، بۆ ئەوەی دووچاری كورتھێنان نەبنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this