كیریۆس وه‌ك رێزێك بۆ قوربانیانی كۆرۆنا به‌شداری له‌ پاڵه‌وانێتی ( فلاشینگ میدۆز) ناكات

0
433
کیریۆس

SNN Sport

نیك كیریۆسی یاریزانی تێنسی ئوستراڵی  ئاشكرایكرد كه‌ به‌شداری ناكات له‌ پاڵه‌وانێتی ( فلاشینگ میدۆز)ی ئه‌مریكی کە یه‌كێكە له‌ چوار پاڵه‌وانێتییه‌ گه‌وره‌كەی تێنسی سه‌رزه‌وی ،ئەمەش له‌ پێناو سه‌دان هه‌زار له‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ ژیانی خۆیان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌  له‌ ده‌ستدا “.

كیریۆس له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له‌ سه‌ر ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ (تویته‌ر)بڵاویكرده‌وه‌و وتی:” له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكا له‌م ساڵدا یاری ناكه‌م ، ئه‌م كاره‌ له‌ ناخه‌وه‌ ئازارم ده‌دا ، به‌ڵام پاشه‌كشێ ده‌كه‌م له‌ پێناو خه‌ڵكی ، له‌ پێناو هاونیشتمانییه‌ ئۆسترالییه‌كان ، له‌ پێناو سه‌دان هه‌زار له‌ ئه‌مریكییه‌كان كه‌ ژیانی خۆیان لە ده‌ستدا ، له‌ پێناوی هه‌مووتان “.

پێشتر كیریۆسی ته‌مه‌ن25 و پۆلێنكراوی40ی جیهان ره‌خنه‌ی له‌ چه‌ندین یاریزان گرت  به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌ نمایشكارییه‌كان  له‌ ماوه‌ی رابردوودا ، له‌ سایه‌ی وه‌ستانی ركابه‌ره‌ پیشه‌گه‌رییه‌كان له‌ ئازاری رابردووه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this