عه‌دنان ده‌رجال مه‌له‌وانگه‌ی شه‌عبی ئۆڵۆمپی داده‌خات

0
605
عەدنان دەرجال

SNN Sport

عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی عێراق بریاریدا به‌ داخستنی مه‌له‌وانگه‌ی  شه‌عبی ئۆڵۆمپی بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .

وه‌زاره‌تی لاوان و وەرزش له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” عه‌دنان ده‌رجال بریاریدا به‌ داخستنی مه‌له‌وانگه‌ی شەعبی ئۆڵۆمپی بۆ پارێزگاریكردن له‌ به‌رژه‌وەندی گشتی ،پاش ئه‌و داواكارییانه‌ی له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ‌گه‌یشتووەته‌ وه‌زاره‌ت ،پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی  بوونی ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ سه‌ردانیكه‌رانی ده‌سه‌لمێنێت “.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ بێت  وه‌زیر دووپاتی كردووەته‌وه‌ كه‌ ” داخستنی مه‌له‌وانگه‌ی شەعب به‌ شێوه‌یه‌كی كۆتایی  له‌ پێناو پارێزگاریکردن  له‌ به‌رژه‌وەندی گشتی دا بوو ،  جێبه‌جێكردنه‌ بۆ بریاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانه‌  تایبه‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا “.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و كرد كه‌ ” وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو بریاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانه‌  و كار بۆ جێبە‌جێكردنی دەکات به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدار بێت له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی  كۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر و پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی گشتی “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this