بارتۆمیۆ: بۆ جاری هه‌زار میسی كاروانی وه‌رزشی له‌ به‌رشەلۆنه‌ كۆتایی پێده‌هێنێت

0
309
میسی و بارتۆمیۆ

SNN Sport

جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌  ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و كاروانه‌كه‌ی  له‌ كامپ نۆ كۆتایی پێدێنێت.

بارتۆمیۆ وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایەتیه‌كان باسی لێوه‌كراوه‌  سه‌باره‌ت به‌  نزیك بوونه‌وه‌ی رۆیشتنی  له‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ و په‌یوه‌ندیكردنی  به‌ ئینتەر‌میلانی ئیتاڵی كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی  له‌ كۆتایی وه‌رزی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت.

بارتۆمیۆ وتی:” میسی كاروانه‌كه‌ی له‌ به‌رشەلۆنه‌ به‌ كۆتا دێنێت و ئه‌و هیشتا سێ بۆ چوار ساڵی له‌به‌رده‌م ماوه‌ بۆ یاری كردن “.

هه‌روه‌ها وتی:” میسی گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت،به‌ڵام هیچ گومانێكم نیه‌ كه‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێده‌كات و كاروانه‌ پیشه‌یه‌كه‌ی لێره‌ كۆتایی پێدینێت “.

جێی باسه‌ میسی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا به‌شداری كردووە له‌ تۆماركردنی 25 گۆڵ و درووستكردنی 21 گۆڵ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this