وەزیری دەرەوەی لوبنان دەستی لەکارکێشایەوە

0
137

SNN-

ئەمڕۆ دووشەممە ناسیف حەتتی وەزیری دەرەوەی لوبنان دەستی لە پۆستەکەی کشاندەوە و چووەتە کۆشکی سەرا لە ئەنجومەنی وەزیران تا نووسراوی وازهێنانەکەی بداتە حەسان دیاب سەرۆکی حکومەتی لوبنان.

میدیاکانی لوبنان ئاشکرایانکردووە کە وەزیری دەرەوەی لوبنان بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردنی چەند دۆسیەیەک لەلایەن حکومەتەوە دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

ناسیف حەتتی پێیوایە حکومەتی وڵاتەکەی هەرگیز بەرەو پێش ناچێت و خۆی دەدزێتەوە لەو واقیعەی کە وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕ دەبێت لەئێستادا.

بەشێک لە میدیاکانی لوبنان دەڵێن “وەزیری دەرەوە دەسەڵاتی وەک پێویست نییە و لە هەندێک دۆخ و رەوشی سیاسیدا پرسی پێناکرێت و کێشەی کەسیشی لەگەڵ سەرۆکوەزیران هەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this