به‌ هۆی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كۆمپانیای(جیڤۆڤا ) تووشی زه‌رەر دەبێت

0
427
هەڵبژاردەی عێراق

SNN Sport

عادل غه‌فووری به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری  لقی كۆمپانیای ( جیڤۆڤا ) له‌ عێراق  ئاشكرایكرد كه‌ كۆمپانیاکەیان تووشی زه‌رەری دارایی هاتووه‌ به‌ هۆی گریبه‌ستكردنی  له‌گه‌ڵ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بۆ دانانی ناوی کۆمپانیاکە لەسەر درێسی هەڵبژاردەکە.

غه‌فووری له‌ لێدوانێكیدا وتی:” كۆمپانیاكه‌ داواكارییه‌كی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كردووه‌  له‌ پێناو درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:” كۆمپانیاكه‌ تووشی زه‌رەری دارایی بووەته‌وه‌ پاش وه‌ستانی چالاكییه‌ وه‌رزشییه‌كان و ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ هه‌ستا به‌ ئاراسته‌كردنی بابه‌ته‌كه‌ بۆ لیژنه‌ی یاسایی بۆ بریاردان له‌ سه‌ری “.

جێی باسه‌ كه‌ یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌ نوێ نه‌كاته‌وه‌ و به‌دوای كۆمپانیایه‌كی تر بگه‌ڕێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this