رێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ئەگەری هەیە هیچ چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا نەدۆزرێتەوە

0
469

SNN

لەگەڵ ئەوەی جیهان هەمووی چاوەڕێی دۆزینەوەی پێکووتەیەکن بۆ چارەسەری کۆرۆنا، بەڵام رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دنیای شۆک کرد کاتێک ئەمڕۆ رایگەیاند:  ئەگەری هەیە هیچ چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا بەردەست نەبێت.

تيدرۆس ئەدهانوم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە دەڵێت: “چارەسەری ئەفسووناویی لە ئێستادا بوونی نییە یاخود رەنگە تا هەتایە کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت”.

پێش چەند رۆژێکیش لەمەوبەر رێکخراوەکە وتی: “کۆرۆنا دوور مەودا دەبێت، چونکە ئاستی مەترسییەکەی زۆر لەوە زیاترە کە پیشبینی دەکرا”.

داواشدەکات هەرچی زووە وڵاتانی جیهان بێنە پێشەوە و چارەسەرێکی کۆنکرێتیی بۆ ڤایرۆسەکە بدۆزنەوە، کە پێدەچێت کاریگەرییەکانی بۆ چەند دەیەی داهاتوو بەردەوامبێت.

تيدرۆس ئەدهانوم بەڕێوەبەری رێکخراوەکە وتیشی: “رەنگە ئەو شوێنانەشی زۆر زەرەرمەند نەبوون بە دەست کۆرۆناوە، ئەوانیش پەتاکەیان بگاتێ و قوربانیی زیاتری لێ بکەوێتەوە”.

لە ئێستادا لە هەموو جیهان 16 ملیۆن و 550 هەزار تووشبووی کۆرۆنا هەیە و 655 هەزار و 400 کەسی کوشتووە و 9 ملیۆن و 700 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this