2735 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

0
307

SNN-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و دەڵێت: “ئەمڕۆ دووشەممە 2225 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و 2735 هاووڵاتی دیکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.
لە ئامارەکەدا هاتووە “تا ئێستا 131 هەزار و 886 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 94 هەزار و 111 کەسیش چاکبوونەتەوە کە دەکاتە رێژەی 71.4٪.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت: “هەر ئەمڕۆ 66 حاڵەتی گیانلەدەستدان هەبووە و کۆی ژمارەی مردووان بۆ 4934 کەس بەرز بووەتەوە”.
بەگوێرەی ئامارەکە، 32 هەزار و 841 کەس لەژێر چارەسەردان و 514 کەسیش لەژێر چاودێریی چڕدان و کۆی گشتیی پڕۆسەی پشکنینیش تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە 1 ملیۆن و 42 هەزار و 806 پشکنین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this