ئێران بەمەرج دەهێڵێت گەشتیارانی عێراقی سەردانی وڵاتەکەی بکەن

0
622

SNN

ئێران مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی هاتوو لە عێراقەوە دادەنێت.

دەسەڵاتدارانی ئێران، مەرجی پشکنینی سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر گەشتیارانی عێراق، دادەنێت کە روو لەو وڵاتە دەکەن، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران ئاگادارکراونەتەوە لەوەی هەر گەشتیارێکی عێراقی لە رێگەی ئەو فڕۆکەخانەیەوە روو لە ئێران بکات، پێویستە پشکنینی PCR ی پێبێت و سەلامەتی لە ڤایرۆسی کۆرۆنای بسەلمێنێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەم رێکارە لە سبەی سێشەممەوە دەچێته بواری جێبەجێکردنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this