
هاتنی پۆلیس و هاووڵاتییانی عەرەب بۆ ناوچە کورد نشینەکان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ له سێیه‌م رۆژى جه‌ژنى قوربان به هاوكارى هێزێكى پۆلیس ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عه‌ره‌ب ده‌یانویست له ناوچه‌یه‌كى كوردستانى له خورماتوو نیشته‌جێ بن و ناوچه‌كه ته‌عریب بكه‌نه‌وه، به پێى به‌دواداچوونه‌كان حكومه‌ت بێئاگابووه له‌و رووداوه و گومانده‌كرێت به هاوكارى به‌رپرسى سه‌ربازى كرابێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2ى ئاب، له سنوورى خورماتوو ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى عه‌ره‌ب له عه‌شیره‌تى (ئه‌لبو ره‌یاش) كه دانشتووى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دینن هاتبوونه ناوچه‌كانى حه‌فته‌غار و كولى ته‌په كه دوو ناوچه‌ى كوردنیشینن و ده‌یانویست كورده‌كان ده‌ربكه‌ن و خۆیان له ناوچه‌كه نیشته‌جێ بنن.
كه‌ریم شوكر به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى حه‌مرینى یه‌كێتى له خورماتوو به SNNى راگه‌یاند: ئه‌و عه‌ره‌بانه به هاوكارى پۆلیسى فیدراڵى هاتبوونه سنووره‌كه له سه‌ره‌تادا زۆر به‌جدى و به گه‌رموگوڕییه‌وه هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌و ناوچانه جێگیربن، به‌ڵام كه خه‌ڵكه‌كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و وه‌كو لایه‌نه‌كانیش به‌رپرسانى كورد له به‌غدا ئاگاداركرانهوەو بارودۆخه‌كه گۆڕا.
وتیشى، “كه ڕووداوه‌كه گه‌یشته ئاستى باڵا حكومه‌تى به‌غدا ئاگاداركرایه‌وه هێزه‌كه‌ى پۆلیس له هاوكارى كردنى عه‌ره‌به‌كان كشایه‌وه و هیچ لایه‌نێكیش پشتگیرى له عه‌ره‌به‌كان نه‌كرد و ئه‌وانیش ناچاربوون بكشێنه‌وه. هه‌رچه‌نده له ئێستادا بارودۆخه‌كه هێوربووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێویسته له سه‌ر ئه‌و پرسه له به‌غداوه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و جۆره كێشانه له ئاستى ناوچه‌كانى 140 بدۆزرێته‌وه”.
كه‌ریم شوكر راشیگه‌یاند: له كاتى هاتنى عه‌ره‌به‌كان ده‌ركه‌وت حكومه‌ت له‌و هه‌نگاوه بێ ئاگایه، بۆیه گومان ده‌كه‌ن ئه‌و عه‌ره‌بانه به‌رتیلیان دابێته ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزیان به‌رپرسێك كه به‌و جۆره ئه‌و هێزه‌ى پۆلیسیان له گه‌ڵدابێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هه‌نگاوه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه كورد نشینه‌كان.
ئه‌م عه‌ره‌بانه‌ى عه‌شیره‌تى (ئه‌لبو ره‌یاش) له ساڵانى نه‌وه‌ته‌كان له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى ته‌عریب كردنى ناوچه كوردستانییه‌كان، له لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه هێنرانه ناوچه‌كانى حه‌فته‌غار و كولى ته‌په دواتر كۆمه‌ڵگاى نیشته‌جێ بوونیان بۆ دروستكراو له سه‌ر زه‌وى زارى كورده‌كان نیشته‌جێ بوون. دواى ساڵى 2003 له گه‌ڵ ڕوخانى رژێمى به‌عس عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵهاتن و كورده‌كان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆیان.
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى له خورماتوو باسیشى له‌وه‌كرد، عه‌ره‌به‌كان هیچ به‌ڵگه‌و فه‌رمانێكیان پێنه‌بووه، هاتنهكهشیان له‌م كاتهداو به تایبه‌تى له رۆژى جه‌ژن په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه ئێستا بارودۆخى عێراق ئاڵۆزه، هه‌روه‌ها بارودۆخى ناوچه‌كه‌ش كه ئێستا كورد ده‌سه‌ڵاتى جارانى نییه بۆیه ویستویانه ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و جارێكى تر ناوچه كوردییه‌كان ته‌عریب بكه‌نه‌وه.
به پێى زانیارییەکانی SNN، له كاتى هاتنى ئه‌و عه‌ره‌بانه هیچ به‌رپرسێك یان لایه‌نێكى حكومى و حزبیش نه‌یانتوانیوه به فه‌رمى پشتگیرى له هاتنى ئه‌و عه‌ره‌بانه بكه‌ن، به تایبه‌تیش له دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى عێراق بێئاگایى خۆی له‌و رووداوه بۆ به‌رپرسانى كورد له به‌غدا ده‌ربڕیبوو، هه‌ربۆیه دواى گه‌وره‌بوونى رووداوه‌كه هه‌ر زوو ئه‌و هێزه‌ى پۆلیس كه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كان هاتبوون كشانه‌وه.
له دواى رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كورد له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سه‌ڵاتێكى ئه‌و تۆى نه‌ماوه و به سه‌دان خێزان ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه، هاوكات به‌هۆى جموجۆڵى داعش و كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین گوندى كوردى له سنوورى خورماتوو بۆ خانه‌قین چۆڵبوون و رێژه‌ى كورد له‌و ناوچانه تا دێت كه‌مده‌بێته‌وه.
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
4كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش