مانچستەریونایتد بۆ هەر  یارییەک داوای 300 هه‌زار یۆرۆ لە رۆما دەکات

0
749
سمالینگ

SNN Sport

چەند  رۆژنامەیەکی  ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ده‌ستهێنانی 300هه‌زار یۆرۆی خستووەته‌ به‌رده‌م یانه‌ی رۆمای ئیتاڵی بۆ هه‌ر یارییه‌ك  کە سمالینگ ئه‌نجامی ده‌دات له‌ خولی ئەوروپی، ئه‌مه‌ش بۆ رێگه‌پێدانی ناوبراو بۆ به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی رۆما له‌ پێشبڕكێكه‌ تا كۆتاییهاتنی ، به‌ڵام یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ ئه‌مه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێداگری ده‌كات له‌ سه‌ر رێگه‌نه‌دان  به‌ یانه‌ی رۆما به‌درێژكردنه‌وه‌ی خواستنی سمالینگ تا كۆتایی پاڵه‌وانێتی خولی ئه‌وروپی و بۆ ئەو مەبەستەش ئەم داوایەی ئاڕاستە کردووە.

یانەی رۆما بۆ هەر وەرزێک بڕی 2.7 ملیۆن پاوەن بە یانەی مانچستەریونایتد داوە لە پێناو خواستنەکەی سماڵینگ، ئێستا یانە ئینگلیزیەکە داوای لە رۆما کردووە ئەو یاریزانە بە بڕی 18 ملیۆن پاوەن بگوازێتەوە، بەڵام  گورگەکانی رۆما ئەو داوایە رەتدەکەنەوەو نایانەوێت ئەو یاریزانە بکڕن و تا کۆتایی خولی یۆرۆلیگ بەردەوام دەبێت.

رۆما لە خولی یۆرۆلیگ لە پێنجشەممەی داهاتوو رووبەڕووی سڤییای ئیسپانیا دەبێتەوەو یاریەکە لە قۆناغی شانزەی جامەکەیە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this