سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی كۆرۆنا بوو

0
1279

SNN- مەودا مستەفا

بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت كەوا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، دۆخی تەندروستی باشە.

مەریوان پیرباڵ بەرپرسی راگەیاند و پەیوەندییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە SNNی راگەیاند: دوای ئەنجامدانی پشکنین دەركەوتووە كە عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە لە ئێستادا لە ماڵەوەیە دۆخی تەندروستی زۆر باشە تەنها چەند نیشاینەیكی لێ دەركەوتووە.

بەپێی زانیارییەکانی SNN، : تادێت حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر زیاتر دەبێت جگە لە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر هەریەكە لە جەلال پەرێشان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و دكتۆر رێبوار سەرپەرشتییاری سەنتەری چارەسەری كۆرۆنا و سلێمان محەمەد بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری فریاكەوتنی ناوەند تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەوە.

بەوتەی بەرپرسانی تەندروستی لە دووهەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكەی بەرچاو زیاد دەكەن و حاڵەتەكانی مردنیش زیاتر دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this