لە كۆی 111 پەرلەمنتار تەنها هەشت پەرلەمانتار مووچەی خانەنشینیان رەتكردەوە

0
1081
دانیشتنێکى پەرلەمانی کوردستان | فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى پەرلەمان

SNN- مەودا مستەفا

ئەو وادەیەی دیاریكرابوو بۆ رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری كۆتایی هات و تەنها هەشت پەرلەمانتار مووچەی خانەنشنی پەرلەمانتاریان رەتكردەوە.

بەپێی زانیارییەکانی SNN: وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشنی پەرلەمانتاری لە 30/7/2020 كۆتایی هات و تەنها هەشت پەرلەمانتاری خولی ئێستا فۆڕمەكەیان پڕكردەوە و مووچەی خانەنیشنیان رەتكردەوە .

“هیچ پەرلەمانتارێكی خولەكانی رابردووی پەرلەمانی كوردستان فۆرمی رەتكردنەوەی خانەنشینیان پڕنەكردۆتەوە بۆ رەتكردنەوەی مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتاری” .

پەرلەمانی كوردستان ماوەی 30 ڕۆژی دیاری كرد بۆ ئەو پەرلەمانتارانی خولی ئێستا و خولەكانی رابردوو كە بەشێوەی ئارەزومەندانە دەستبەرداری مووچەی خانەنیشنی پەرلەمانتاری دەبن لە رێکەوتی 1/7/2020 تا 30/7/2020 فۆرمی رەتكردنەوەی مووچەی خانەیشنی پڕبكەنەوە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی پێویست بۆ ئەم مەبەستە بگیرێتەبەر.

ئەو هەشت پەرلەمانتارەی مووچەی خانەنشینیان رەتكردۆتەوە بریتین لە (كازم فاروق ، كاوە عەبدولقادر، مژدە مەحمود، سیپان سالم، لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ ، عەلی حەمە ساڵح، شایان عەسكەری ،شیرین ئەمین لە فراكسیۆنی گۆڕان، سیروان بابان پەرلەمانتاری سەربەخۆ).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this