زیدان باشترین راهێنەری جیهانە

0
213
گواردیۆلا، کلۆپ، زیدان

SNN Sport

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئەمڕۆ لە بەرگی رۆژنامەکەی بە گەورەیی بڵاویکردووەتەوە، زیدان باشترین راهێنەری جیهانە لەم کاتەی ئێستا لەسەر ئاستی یانەکان.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، زیدان توانیویەتی پێش هەریەکە لە  یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ و گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی بکەوێت.

رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە کە زیدان کەمتر گرێبەستی لەگەڵ  یاریزانان کردووە بە بەراورد بە کلۆپ  وگواردیۆلا لەم کاتەی ئێستاو کەمتر پارەی سەرفکردووە، کە یانەی مانچستەرسیتی لە سەردەمی گواردیۆلا  تا ئێستا بڕی 781.41 ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووە.

هەرچی لیڤەرپوڵە لە سەردەمی  یۆرگن کلۆپ بڕی 435.15 ملیۆن یۆرۆی سەرفکردووە.

لەسەردەمی زیدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید کە توانی 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بباتەوەو لەگەل گەڕانەوەی تەنیا 387 ملیۆن یۆرۆی بۆ سەرفکراوە.

زیدان ئەم وەرزە توانی ببێتە پاڵەوانی لالیگا، لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە 7ی ئەم مانگە ئاڵنگارییەکی تری گەورەی لە پێشە دژی یانەی مانچستەرسیتی، دوای ئەوەی یاری چوون 2-1 لە بێرنابیۆ دۆڕا، هەوڵی پەڕینەوە دەدات بۆ چارەگی کۆتایی خولەکە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this