بۆ رزگاركردنی براكه‌ی له‌ خنكان یاریزانێكی تیپی باسكه‌ی خاك گیان لە دەست دەدات

0
147
محه‌مه‌د نورەدین

حسین کەرکوکی-SNN Sport

به‌ مه‌به‌ستی  بەسەربردنی كاتێكی خۆش له‌ رۆژانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا  له‌ ناوچه‌ی ره‌واندز ، یاریزانێكی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركوك  به‌ رووداوی خنكان گیان له‌ ده‌ست ده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌كه‌  ئه‌سعه‌د عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باسكه‌ی یانه‌ی خاك وتی:”محه‌مه‌د نوره‌دین یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌كه‌مان به‌ مه‌به‌ستی پشوودان له‌گه‌ڵ برا و ژماره‌یه‌ك خزمی خۆی بۆ گه‌شت رووده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ی ره‌واندز و له‌ كاتی مه‌له‌كردندا برایه‌كی محه‌مه‌د مه‌ترسی  له‌ سه‌ر ژیانی دروست ده‌بێت ، محه‌مه‌دیش هه‌وڵده‌دات براكه‌ی رزگار بكات ،  به‌داخه‌وه‌ دوای رزگاربوونی براكه‌ی محه‌مه‌د نوره‌دین خۆی ده‌كاته‌ قوربانی و ده‌خنكێت و گیان لە دەست دەدات”.

هه‌روه‌ها وتی:” محه‌مه‌د نورەدین  له‌ دایكبووی 1994ه‌ و له‌ تیپی ئاست ته‌مه‌نە لاوەکانەوە  له‌ ساڵی 2009ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ یاری باسكه‌ كردووه‌ له‌ یانه‌ی خاك و به‌شداری زۆرێك له‌ پاڵه‌وانێتییەکانی‌ كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی كه‌ركوك و كوردستان و عێراق یانه‌كه‌مان تێیدا به‌شداربووه‌ “.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this