پیدرۆ نەشته‌رگه‌ری بۆ  ئه‌نجامدرا

0
153
پیدرۆ

SNN Sport

له‌ پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام پیدرۆ رۆدریگێزی  ئیسپانی و یاریزانی  یانه‌ی چێڵسی، وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوکردووەتەوە كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پاش ئه‌وه‌ی  نەشته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه‌ له‌ شانی ،ئەمەش دوای ئه‌و پێكانه‌ی تووشی هات له‌ یاری یانەکەی دژی ئارسناڵ له‌ كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلتەرا کە تێیدا چێڵسی 2-1 یاریەکەی دۆڕاند و نەیتوانی نازناوەکە بباتەوە.

به‌پێی پێشبینییه‌كان پیدرۆ بۆ ماوه‌ی 4 بۆ 6 هه‌فته‌ له‌ یاریگاكان داده‌بڕێت.

پیدرۆ لەسەر وێنەکەی خۆی لە ئینستاگرام  نوسیویەتی:” سوپاسی هەمووان دەکەم بۆ پشتگیریتان ، بەم نزیکانە دەگەڕێمەوە”.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، پیدرۆ لە وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی یانەی رۆما یاری دەکات و چیتر بە درێسی یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە یاری ناکاتەوەو ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی یاری شەممەی داهاتوو ببێت بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this