تۆمۆڤا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

0
96
تۆمۆڤا

SNN Sport

راپۆراته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ پاڵه‌وانێتی  تێنسی سه‌رزه‌وی ( پالێرمۆ ) بۆ خانمان كه‌پاش چه‌ند رۆژێك ده‌ستپێده‌كات ، تووشبوونی كچه‌ یاریزنی بولگاری ( ڤیكتۆریا تۆمۆڤا)ی پۆلێنكراوی 130ی جیهانی ده‌رخستووە.

تۆمۆڤا هیچ هەستی بە نیشانه‌كانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکردووە،بەڵام هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.

هەروەها  پشكنینیش ده‌كرێت  بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی هەڵسووکەوتیان لەگەڵ کردووە  له‌ رۆژانی رابردوودا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this