پۆلیسى تورکیا له‌ شاجوانى ئۆكرانیان ده‌دات

0
785

SNN

پاش ئەوەی لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی بۆ بەسەربردنی پشووی هاوینە دەچنە تورکیا (Daria Kyryliuk) شاجوانی ئۆکرانیا لە ناوچەی چیچمی سەر بە شاری ئیزمیر لە لایەن پاسەوانی تایبەتی یانەیەکی شەوانەوە لێیدەدرێت و سووکایەتییەکی زۆری پێدەکرێت.

کچە شاجوانەکەی ئۆکرانیا بێئەوەی هۆکاری دەستدرێژیکردنە سەری ئاشکرا بکات، وێنەی رووخساری خۆی لە ئەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە کە شوێنەواری لێدان و خوێنی پێوە دیارە.

داریا کیریولیک نووسیوێتی: “لەسەر کەناری دەریای (مۆمۆ بیج) دانیشتبووین لەگەڵ هاوڕێکانم، بەڵام لە لایەن پۆلیسی پاسەوانی ناوچەکەوە لێمان درا”.

 

داریا لە تەمەنی 12 ساڵییەوە کاری فاشیۆن و دیزاین دەکات و بۆ خوێندن لە بواری ریکلام دەچێتە ئەمریکا لە شاری لۆس ئەنجلۆس و لەوێوە ناوبانگی پەیدا کردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this