بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتن مانگرتنیان راگەیاند

مانگرتن
بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە کارمەندانی نەخۆشخانەی هەناوی شەهید دکتۆر هێمن لە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گردبوونەوە و مانگرتنی خۆیان راگەیاند.
ئەبوبەکر مەجید، وەک کارمەندێکی تەندروستی بە SNN ی راگەیاند: یاداشتێکمان پێشکەش بە بەرێوەبەری نەخۆشخانەکە کردووە، داوامان کردووە کە دەبێت لەکاتی خۆیدا مووچە بدرێت، تا بتوانین بە شێوەیەکی رێک و پێک خزمەت بە کۆمەڵگا بکەین.
وتیشی” گەر بەمجۆرەی ئێستا مووچە دوابکەوێت و چارەسەری ئەم کێشیە نەکەن نەک تەنیا ژیانی ئێمە بەڵکو کاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستی کۆمەڵگەش دەبێت، ئەم دۆخەی ئێستا کە تێیداین تووشی کارەساتمان دەکات، داوا لە دەسەڵات دەکەین بەزوترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکات”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17