په‌سه‌ندكردنی پۆلێن و میكانیزمی ده‌ستپێكردنی خولی پله‌ یه‌كی عێراق

0
278
خولی عێراقی

SNN Sport

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی  یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق راسپارده‌ی لیژنه‌ی پێشبڕكێكان بۆ دووباره‌ پولێنكردنی یانه‌كانی شاره‌كانی بۆ دوو ئاست ( پله‌ دوو ، پله‌ سێ ) بۆ وه‌رزی 2020-2021 په‌سه‌ندكرد.

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی:” واده‌ی ده‌ستپێكی پاڵاوتنه‌كانی وه‌رزی تۆپی پێ له‌ 15 ئه‌یلوولی داهاتوو ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 2 مانگ و له‌ 15 تشرینی دووه‌می داهاتوو ته‌واو ده‌بێت”.

هه‌روه‌ها وتی :” پاڵە‌وانی خولی پله‌ دووی پارێزگاكان سه‌رده‌كه‌وێت بۆ پاڵاوتنی ناوچه‌كان و به‌غداد كه‌ پاڵاوتنه‌كانیان  له‌ 25 تشرینی دووه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و تا 25 كانوونی یه‌كه‌م كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی (12 ) یانه‌ی نوێ ده‌بێت و ده‌خه‌رێنه‌ سه‌ر 10 یانه‌ی  وه‌رزی رابردوو كه‌  له‌ ناویاندا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌لحسێن و به‌حری هه‌ن كه‌ له‌ خولی نایابه‌وه‌ دابه‌زیوون “.

وتیشی :” كۆی گشتی ژماره‌ی یانه‌كان  ده‌بێته‌ (24 ) یانه‌ كه‌ یانه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی عێراقن و 28/12/2020 ده‌ستپێده‌كات به‌ شێوه‌ی دوو گرووپی باكوور و باشوور به‌ شێوازی خول له‌ یه‌ك قۆناغدا یاری دكه‌ن “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this